بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سوریا سانا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای روسیا چەند جاران بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی "فەتحی شام" و "ئەحراری شام"یان کردە ئامانجی پەلامارەکانی خۆیان کە لە ئاکامی ئەو پەلامارانە ژمارێکی زۆرلە تیرۆریستانی تەکفیری کوژران و بریندار بوون.
بەو حاڵەشەوە پاش کۆنتڕۆڵ کردنی شاری داریا لە لایەن سوپای سوریا لە رۆژئاوای دیمەشق و ڕاونانی تیرۆریستان لەو ناوچەیە پشتێنی ئاسایشی پێتەختی ئەو وڵاتە بەرفراوانتر بۆتەوە.
بە ئازاد کرانی داریا چەند ناوچەی دیکە لە دەوروبەری دیمەشق ماوەتەوە کە دەوڵەتی سوریا لە هەوڵ دایە بارودۆخی ئەو ناوچانەش رێک وپێک کات.
بە پێی هەواڵێکی دیکە لە سوریاوە تیرۆریستانی تەکفیری دوو شارۆچکەی ئەلفوعە و کفریا لە ئێدلێبیان موشەک باران کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣١ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:١٧
News ID: 775791
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە باکوری رۆژئاوای سوریا کردە ئامانج.